قائیمقامی کفری داوای لێبووردن لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
له روونکردنەوەیەکی جەلال شێخ نووری، قائیمقامی شاری کفری کە وێنەیەکی دراوە ، هاتووە: "دوای دەستلەکارکێشانەوەم لەرۆژی 20ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە پۆستی قایمقامی کفری، لە هەندێک سایت و کەناڵەکانی راگەیاندن ئەو بابەتە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کرا".
لە روونکردنەوەکەیدا قایمقامی کفری نووسیویهتى: "بەناوی منەوەی قسەو تەشهیر دراوەتە پاڵ بەرێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، من ئەو هەموو قسە و قسەڵۆکانە رەتدەکەمەوە و داوای لێبووڕدن لە هەموو ئەو قسانە دەکەم کە بوون بەهۆی بێزارکردنی بەڕێزیان ".
لەسەر ئەو ڕوونکردنەوە هەڤاڵ ئیبراهیم گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند: "ڕوونکردنەوەکەی قایمقامی کفری ئەمڕۆ بە فەرمی گەیشتووەته ئیدارەی گەرمیان ".
bas news-
