پەرلەمانتارێکی تورکمان: کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە دهۆک وەڵامی دەنگۆی داخستنی سنووری دایەوە
ئەمرۆ نووسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە دهۆک کرایەوە، سهرۆكی فراكسیۆنێكی توركمانی له پهرلهمانی كوردستانیش دهڵێ ئهمه وهڵامی ئهو دهنگۆیانه كه باس له داخستنی سنوور دهكهن.
ماجد عوسمان ،سەرۆکی فراكسیۆنی ھەولێری تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان بۆ ()گوتی: "ئەمرۆ نووسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە دهۆک کرایەوە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لەنێوان هەولێر و ئەنقەرە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە دەیانگوت ئەگەری سنوور داخستن لەلایەن تورکیاوە هەیە ئەمە دەریخست پەیوەندی هەولێر و ئەنقەرە لەوپەری باشیدایە تورکیا پێویست بە بازاڕی کوردستان هەیە دەیەوێت ئابووری خۆی لە ناوچەکە گەشە پێ بدات، ئێرانیش بەهەمان شێوە بەگرنگیەوە لە کوردستان دەڕوانێت تادێت پرسی ریفراندۆمیش جددی تر و هەنگاوەکانی خێراتر دەبێت".
ئهو پهرلهمانتارهی توركمان دهڵێ، زۆرینەی تورکمانەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدان، وەک خەڵک و لایەنە سیاسییە تورکمانییەکان، جگە لە بەرەی تورکمانی، کە دژایەتیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاندووە، ئەمەش ھەڵبەتە لەبەر مەرامی تایبەت بە خۆیان ئەو ھەڵوێستەیان نواندووە.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه بەرەی تورکمانی کە پروپاگەندەی ئەوە دەکەن گوایه تورکمان لەگەڵ ریفراندۆم نییە لە کەرکووک، ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە گوتیشی: "سەردان و پێوەندیمان کردووە بە کەسایەتییە تورکمانەکانی شاری کەرکووک کە بێ لایەنن، ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەگەڵ ڕیفراندۆمدان و پێییان باشە کەرکووک بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، بهو هۆیهی كه لە ڕووی تهناهی و خزمەتگوزارییەوە، دۆخیان خراپە و چارەنووسیشیان نادیارە".
bas news-
