ئیدارەی كەركووك سبەی وەك پشووی فەرمی راگەیاند
ئەم بڕیارەی پارێزگای كەركووك دوای ئەوەی هات كە ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاری دابوو كە به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوە بۆ سه‌رووى ئاستى ئاسایی، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تدا پشووى فه‌رمى بێت.
ئهمینداریەتى گشتیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو "حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌ت، فه‌رمانى دا سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووى فه‌رمی بێـت".
ئاماژه به‌وه‌ش درابوو، هۆكارى به پشووكردنى سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه 10/ 8/ 2017)، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌یه بۆ سه‌رووى ئاستى ئاسایی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق، پێشبینی كرد، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه پلەی گەرما بۆ 50 پله‌ى سه‌دی به‌رزبێته‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن.
bas news-
