ھەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی ١٥ مۆبایل دەستگیر کرا

 ھەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی ١٥ مۆبایل دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ئاماژە بەوە دەدات کە تۆمەتبارێکیان دوای دزینی 15 مۆبایل، دەستگیر کردووە.

باساک فەرەج رەحیم، ئەفسەری نووسینگەی رۆژھەڵات، تایبەت بە پەیجی (ھەولێر پۆلیس)ی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێری راگەیاندووە: "کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی رووداوی دزیکردن لە بازاڕی لەنگەی نوێ، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لە بۆسەیەکدا دەستگیری بکەین".

ئەو ئەفسەرە، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "تۆمەتبار بەناوی (ت. ح. س)، ٢٦ ساڵە، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بەتاوانەکەی کە ١٥ مۆبایلی جۆراوجۆری دزیوە، بڕەکەی دەکاتە 7 ھەزار دۆلاری ئەمریکی".

ئاشکراشی کرد: "پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوەر بڕیاری بەندکردنی تۆمەتباری بەپێی مادەی (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عێراقی، سزا دا".







باسنيوز
Top