بەرپرسێکی یەکێتی: ئەوانە بەسەر یەکێتییەوە ماڵ نین کە لە کەمپینی (نەخێر) بەشدارن

 بەرپرسێکی یەکێتی: ئەوانە بەسەر یەکێتییەوە ماڵ نین کە لە کەمپینی (نەخێر) بەشدارن
بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دەکات.

لەتیف شێخ عومەر، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی،رایگەیاند: "یەکێتی ھەر لەسەرەتاوە پشتگیری لە ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان کردووە، ئێستاش بە (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم پشتگیری خۆمان لەو پرسە نیشتمانییە دووپات دەکەینەوە".

بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی، ئەوەشی خستە روو: "بە بڕیاری سەرکردایەتی، ئێمە لەگەڵ ڕیفراندۆمین، بەڵام دەبێ ئەو ڕیفراندۆمە پەرلەمان یاساو ڕێساکەی بۆ دابنێت".

ئاشکراشی کرد: "یەکێتی بۆ پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ (نەخێر) نییە، ھەروەھا ھەر کەسێکیش لەناو یەکێتی بەرپرسیاریەتی ھەبێت، پشتگیری لە کەمپینی (نەخێر) بکات، بێگومان ئەوکەسە ماڵ نییە بەسەر یەکێتییەوە، چونکە یەکێتی یەکێکە لەو حیزبانەی پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکات و لە لۆگۆکەشی مافی چارەی خۆنووسین نەخشێندراوە".

دوێنێ سێشەممە ٨/٨/٢٠١٧ شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی نالیا، بۆ دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم کەمپینی (نەخێر)ی ڕاگەیاند لەناو کەمیپیەکەشدا فەرھاد سەنگاوی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەشداری ئەو کەمپینەی کردووە.










باسنیوز
Top