پەرلەمانتارێک: دەنگی کوردستانمان گەیاندە سەرۆک شارەوانییەکانی جیهان
سیروان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نورێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی كوردستان ڕای گەیاند: "كۆنفرانسی سەرۆك شارەوانییەكان بۆ ئاشتیی جیهان هەر چوار ساڵ جارێك لە هێرۆشیما و ناكازاكی ئەنجام دەدرێت، هەروەها 162 وڵات بەشداریی تێدا دەكەن كە 7 هەزار و 700 سەرۆك شارەوانی تێدا ئەندامن، ئێمەش وەك نوێنەری كوردستان دەنگی گەلی كوردستانمان بە بەشدابوانی کۆنفرانسەکە گەیاند".
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت: "ئامانج لە بەشداریكردنی ئێمە لەم كات و ساتەدا ئەوە بوو، كە دۆخی هەرێمی كوردستان و بابەتی ڕیفراندۆم و پاڵپشتی بۆ هەرێمی كوردستان وەربگرین، وتارێكمان پێشكەش كرد، كە تێیدا باسی تراژیدیای هەڵەبجە، ئەنفال، مافی گەلی كوردستان و ڕیفراندۆمان كرد، داوای پاڵپشتیی و دانپێدانانی وڵاتانمان كرد، دوای ئەنجامی پرسی ڕیفراندۆم، هەروەها ڕێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرن، داواشمان كرد كە دەنگی ئێمە بە سەركردە و بەرپرسانی باڵا وڵاتەكانیان بگەیەنن، زۆر دڵنیاشم كە وتارەكەمان كاریگەریی خۆی لەسەر بەشداربووانی كۆنفرانسەكە هەبووە".
بەڤیدۆ بەشێك لە وتاری نوێنەرانی کورد لە كۆنفرانسی سەرۆك شارەوانییەكانی جیهان لە یابان.
باسنیوز
