دەزگای خێرخوازیی بارزانی 59 فێنککەرەوە بۆ ئاوارەکانی کەرکووک دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی 59 فێنککەرەوە بۆ ئاوارەکانی کەرکووک دابین دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەھۆی وەرزی گەرماوە، چالاکییەکی لە پارێزگای کەرکووکدا بەڕێوە برد و ئامێری فێنککەرەوەی بۆ 59 خێزان دابین کرد.

ڕۆژی سێشەممە 8/8/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەرکووک، لە چالاکییەکدا، ھاوکاریی 59 خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەتی شاری کەرکووک کرد، بۆ ھەر خێزانێک یەک ئامێری فێنککەرەوەیان دابین کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مانگی 7دا کاروانێکی بەرفروانی ھاوکارییەکانیان بۆ مەسیحییەکان لە تەلسقۆف دابین کرد و 807 خێزان ئامێری موبەریدە و پارسێلی خۆراکیان بۆ دابین کرا.

دوێنێ سێشەممە و لە چالاکییەکی دیکەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی دابینکردنی ھاوکاریی خۆراکی بۆ دانیشتوانی شاری مووسڵ، کاروانێکی ھاوکارییەکانی کوێتی گەیاندە شارەکەن ھەزار خێزان سوودمەند بوون.

بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، دانیشتوانی مووسڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بەدەست ناکەوێت، بەردەوامی دان بە ژیان بەبێ ھاوکارییەکانی ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە، ئەستەمە.

لە دەستپێکی ساڵی 2017ەوە، زیاتر لە 30 ھەزار خێزانی مووسڵ لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە ھاوکاری جۆراوجۆریان پێشکەش کراوە، ڕۆژانەش ھاوکاریی زیاتر دەگەیەندرێتە شارەکە.








باسنيوز
Top