سەردەشت.. 20 کۆڵبەری کورد دەستگیر کران
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) دوێنێ سێشەممە 2017/8/8 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی "دۆڵەبی"ی سەر بە سەردەشت، لانیکەم 20 کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا ناوی ئەو 20 کۆڵبەرە کوردە بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی هەواڵ ئاشکرا نەبووە، بەڵام هەندێ سەرچاوەی ئاگادار ڕەوانەی دادگای سەردەشت کراون.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، هێزە چەکدارەکانی دەستیان بەسەر کەلوپەل و باری ئەو کۆڵبەرانەشدا گرتووە.
باسنيوز
