سەردەشت.. 20 کۆڵبەری کورد دەستگیر کران

 سەردەشت.. 20 کۆڵبەری کورد دەستگیر کران
بەپێی ڕاپۆرتی پێگە هەواڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت، لانیکەم 20 کۆڵبەری کوردیان دەستگیر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) دوێنێ سێشەممە 2017/8/8 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی "دۆڵەبی"ی سەر بە سەردەشت، لانیکەم 20 کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناوی ئەو 20 کۆڵبەرە کوردە بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی هەواڵ ئاشکرا نەبووە، بەڵام هەندێ سەرچاوەی ئاگادار ڕەوانەی دادگای سەردەشت کراون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، هێزە چەکدارەکانی دەستیان بەسەر کەلوپەل و باری ئەو کۆڵبەرانەشدا گرتووە.









باسنيوز
Top