لە سلێمانى ماڵێک ئاگرى گرت

لە سلێمانى ماڵێک ئاگرى گرت


لە گەڕەکى (کازیوە)ى شارى سلیمانى، خانوویەک ئاگری گرت و گوتەبێژى بەرگریى شارستانیش ڕای گەیاند:" ڕووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى بەدواوە نەبووە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى توانیویانە لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".



ڕێکان جەمال، گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى سلێمانی ، راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکى کازیوە شارى سلێمانى، خانوویەک گڕى گرتووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى بەدواوە نەبووە".



لەبارەی هۆکارى ئاگر کەوتنەوەکە گوتەبێژەکەى بەرگریى شارستانیى سلێمانی ئاماژەى بەوەش کرد: "کەمێک ئیزۆگامى سەر ئەو خانووە ئاگرى گرتووە و تیمەکانى بەرگریى شاستانى چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و ئاگرەکە لە ماوەیەکى کەمدا کۆنتڕۆڵ کراوە".

bas news-
Top