قایمقامی هەولێر: دەست بەسەر 36 هەزار لیتر غازدا گیراوە

قایمقامی هەولێر: دەست بەسەر 36 هەزار لیتر غازدا گیراوە


قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕای گەیاند، توانیویانە دەست بەسەر 36 هەزار لیتر غازدا بگرن، كە ببووە هۆی دروستبوونی بۆن غاز لەناو شاری هەولێر.



ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2017 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕای گەیاند: "كە 36 هەزار لیتر غاز كە بوونەتە هۆی دروستبوونی بۆن غاز، دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها 24 خاوەن مۆلیدەش بەو هۆیەوە سزا دراون".



قایمقامی هەولێر دەشڵێت: "هەر لە سەرەتای دورستبوونی بۆن غازەكەوە چەند لێژنەیەكیان بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە پێكهێناوە، تا ئێستا 23 پاڵاوگە بەو هۆیەوە داخراون و بە نووسراو ڕەوانەی داواكاری گشتی كراون، بۆ ئەوەی ڕێكارە یاساییەكانیان لەگەڵ دا بگیرێتەبەر".



ئەوەشی خستە ڕوو: "كە لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 200 پاڵاوگەی نەوت هەیە، لەو ڕێژەیەش 120 پاڵاوگەیان لە سنووری هەولێر دان، بەڵام پێش ساڵی 2014 تەنیا دوو پاڵاوگە لە سنوورەكەدا هەبووە و توانیویانە پێداویستیی خەڵک پڕ بكەنەوە".

bas news-
Top