توركیا ده‌یه‌وێت په‌لاماری عه‌فرین بدات
رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه ئۆپه‌راسیۆن بۆ په‌لاماردانی ره‌قه زۆر نزیك بووه‌ته‌وه و ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا رووبدات.
رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی كه له ئاكپارتییه‌وه نزیكه، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باسی له فراوانی ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌لغانی فورات) كردووه، كه قۆناخی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چوونه ناو عه‌فرینه و كه‌سیش ناتوانێت رێگریان لێ بكات.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئاماژه‌ی دا كه سوپای توركیا بڕیاری خۆی داوه كه ده‌بێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی تیرۆریستان ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فورات به‌رده‌وامی هه‌بێت، بۆیه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆپه‌راسیۆن ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سوپای توركیا كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، ئاشكرای كردووه كه ره‌نگه له شه‌وێكدا و له كاتێكی زۆر زۆر نزیكدا بچنه ناو عه‌فرین و ئۆپه‌راسیۆن ده‌ست پێ بكه‌ن.
bas news-
