دهست به تۆماركردنى ئۆتۆمبیله بێسهرهتاكان دهكرێت
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی گەرمیان راگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە دەکرێت کە مۆدیلیان لە سالی ٢٠٠٠ بەرەو سەرەوەیە، بەمەرجێک ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەی یاساییان نەبێت و خاوەنەکانیان کارتی زانیاری نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانیان هەبێت".
داواى له خاوهن ئهو جۆره ئۆتۆمبیلانه كرد كه مهرجهكان دهیانگرێتهوه، لە ڕۆژی یەکشەممهى داهاتووهوه 13/ 8 /2017 تا 31/ 8/ 2017 سەردانی لیژنەکانی پشکنینی هاتوچۆ بکەن بەمەبەستی پشکنین و تۆمارکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٧)ی وەزارەتی ناوخۆ.
سەبارەت بەو مەرجانەی بۆ تۆمارکردنی هەر ئۆتۆمبێلێک دیاریکراوە ، نەقیب کارزان گوتی: "هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێکی بێ سەرەتا دەگرێتهوە بەمەرجێک بڕاوە نهبێت ، له گهڵ ئهو ئۆتۆمبیلانەی که سەرەتایان نییه و له ڕابردوودا ئارمیان بۆ کراوە، بهڵام له ئێستادا ئۆتۆمبیلە ئەوروپییهكان و (فحص موقت) و ژمارە کاتیی هەرێم ناگرێتەوە.
ههروهها گوتى: "پاش تەواوبوونی مەمەڵەکان لای ئێمە، ئەو کەسانەی داواکاریی پێشکەش دەکەن دەتوانن سهردانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک بكهن بۆ وهرگرتنى تابلۆكانیان".
bas news-
