ده‌ست به‌ تۆماركردنى ئۆتۆمبیله‌ بێسه‌ره‌تاكان ده‌كرێت

ده‌ست به‌ تۆماركردنى ئۆتۆمبیله‌ بێسه‌ره‌تاكان ده‌كرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرای دەکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە مامەڵەی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت.

نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی گەرمیان راگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە دەکرێت کە مۆدیلیان لە سالی ٢٠٠٠ بەرەو سەرەوەیە، بەمەرجێک ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەی یاساییان نەبێت و خاوەنەکانیان کارتی زانیاری نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانیان هەبێت".



داواى له‌ خاوه‌ن ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌ كرد كه‌ مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، لە ڕۆژی یەکشەممه‌ى داهاتووه‌وه‌ 13/ 8 /2017 تا 31/ 8/ 2017 سەردانی لیژنەکانی پشکنینی هاتوچۆ بکەن بەمەبەستی پشکنین و تۆمارکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٧)ی وەزارەتی ناوخۆ.



سەبارەت بەو مەرجانەی بۆ تۆمارکردنی هەر ئۆتۆمبێلێک دیاریکراوە ، نەقیب کارزان گوتی: "هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێکی بێ سەرەتا دەگرێته‌وە بەمەرجێک بڕاوە نه‌بێت ، له گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبیلانەی که سەرەتایان نییه و له ڕابردوودا ئارمیان بۆ کراوە، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئۆتۆمبیلە ئەوروپییه‌كان و (فحص موقت) و ژمارە کاتیی هەرێم ناگرێتەوە.



هه‌روه‌ها گوتى: "پاش تەواوبوونی مەمەڵەکان لای ئێمە، ئەو کەسانەی داواکاریی پێشکەش دەکەن دەتوانن سه‌ردانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى تابلۆكانیان".
bas news-
Top