ئه‌یهان بیلگه‌ن ره‌تی ده‌كاته‌وه كه‌له‌پچه‌ی بخه‌نه ده‌ست
ئه‌یهان بیلگه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری كارس، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگای بوو، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره زیندانی كراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو به كه‌له‌پچه‌كراوی بیهێننه به‌رده‌م دادگا، بۆیه ئازاد نه‌كرا.
ماوه‌ی 7 مانگ ده‌بێت ئه‌یهان بیلگه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری كارس زیندانی كراوه، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م رۆژی دانیشتنی دادگا بوو، به‌ڵام كاتێك پۆلیس داوای لێ كرد كه‌له‌پچه‌ی بخه‌نه ده‌ست تا به كهلهپچهیی بیهێننه به‌رده‌م دادگا، ئه‌یهان ره‌تی كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش وای كرد كه دادوه‌ر له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه داوا بكات ئه‌یهان بیلگه‌ن به‌رگری له خۆی بكات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا دادوه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی دواخست و بڕیاری نه‌دا ئازاد بكرێت.
بیلگه‌ن به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پشتگیری له په‌كه‌كه كردووه، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی پروپاگنده‌ی بۆ كردوون له 30-1-2017 ده‌ستگیر كرا.
bas news-
