له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌م منداڵی زه‌رده‌شتی تۆمار كرا
له هه‌ژماری تایبه‌تی فهسبووكی زه‌رده‌شتیه‌كانی كوردستاندا، وێنه و تۆماری له‌دایكبوونی منداڵه‌كه بڵاوكرایه‌وه ، له‌مباره‌یه‌وه نووسیویانه یه‌كه‌م كێشه‌ی ئه‌م كۆرپه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون ئه‌وه بوو كه باوك و دایكی ڕازی نه‌بوون له (بیان الولاده) ئاینی ئه‌م كۆرپه‌یه دیاری بكرێ، به‌ڵام پاش مشتومڕێكی زۆر له نێوان باوك و دایك و ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه، باوك و دایكی گوتیان ئێمه زه‌رده‌شتین و ده‌بێ بنووسن زه‌رده‌شتی، ئه‌وه بوو ناوی كۆرپه‌كه‌یان نا (كیانشا)، وه‌ها بڕیاریشه له ڕۆژانی ئاینده‌دا به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان زه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان ئاهەنگی ناونانی (كیانشا) ساز بكرێت.
وه‌كو له هه‌ژماری تایبه‌تی زه‌رده‌شتییه‌كان نووسراوه، پاش زیاتر له 1400 ساڵ قهدهخهو حه‌رامكردنی ئاینی دێرینی زەردەشتی، یه‌كه‌م كۆرپه‌ی زه‌رده‌شتی چاوی بۆ ژیان هەڵهێنا.
bas news-
