كوڕه‌كه‌ی قازی محه‌مه‌د هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
عه‌لی قازی كوڕی قازی محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی كوردی له مهاباد هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی كه وێنهیهكینێردراوه تیایدا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه كاتژمێر(9:30)خوله‌كی سبه‌ی چوارشه‌ممه(9-8-2017)له كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا،عه‌لی قازی، كوڕی قازی محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی كوردی له مهاباد، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی(باس‌نیوز)ئه‌و كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه له تاوه‌ری چوار پارچه‌ی كوردستان له گروپی ئاڵتون ستی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا عه‌لی قازی، وه‌سێتنامه‌كه‌ی باوكی ده‌خوێنێته‌وه.
bas news-
