د. فازڵ عومەر: هەردوو دەوڵەتی عێراق و سووریا لەسەر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوین هەڵوەشا ونەتەوە

 	 د. فازڵ عومەر: هەردوو دەوڵەتی عێراق و سووریا لەسەر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوین هەڵوەشا ونەتەوە
شرۆڤەکارێکی سیاسی پێی وایە، کات لەوە گونجاوتر نییە بۆ سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم، کە ھەنگاو بنێین بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆمان و دەشڵێت، دوو دەوڵەت لەسەر نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵوەشاونەتەوە، ئەویش عێراق و سووریان.

دکتۆر (فازڵ عومەر)، شرۆڤەکاری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەوانەی دەڵێن، کاتی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان نییە، ھیچ بنەمایەکی مەنتقی و زانستییان بۆ پرسی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی نییە، چونکە پێم وایە دەبوو پیشی سەد ساڵ دەوڵەتی نەتەوەیی دروست بکەین، واتە ئێستا ئێمە زۆر لەپاشین بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵام ڕەوشی ناوچەکە و دەوڵەتە داگیرکەرەکان وای کرد، ئێمە بێدەوڵەت بمێنینەوە و بەردەوامیمان بە خەباتی خۆمان دا، تا ئەمڕۆ. ئێستاش لەم قۆناغە گونجاتر نییە بۆ ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان، ئەگەریش دوا بخرێت، ئەوە زیانێکی گەورەمان بەردەکەوێت و خۆمان بە دەستی خۆمان دەوڵەتی کوردستان لەبار دەبەین.''

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە گوۆتی: ''ڕەوشی ناوچەکە و عێراق ھاندەرە بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە دەوڵەتی عێراق، لەبەر ئەوەی دوو دەوڵەت لەسەر نەخشە ھەڵوەشاونەتەوە؛ ئەوانیش عێراق و سووریان. ڕەوشی نێوخۆی عێراق دیارە چ شڵەژانێکی پێوەیە، ئەوان یەک نەتەوەن لەنێو عێراقدا، مەبەستم عەرەبی سوننە و شیعەیە، ناتوانن پێکەوە بژین، ئێمە لە زۆر ڕووەوە لەوان جیاوازین، بۆچی بەزۆر لەگەڵیاندا بژین.''

بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم، بڕیاری پارت و لایەنە کوردستانییەکانە و گەلی کوردستانیش بە پێکھاتەکانییەوە ڕژدن لەسەر دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە ٢٥ی ئەیلوولی داھاتوودا.

دکتۆر (فازڵ عومەر) دەشڵێت: ''ئەگەر بێت و بە قسەی ئەوانە بکرێت، کە دەڵێن کات گونجاو نییە بۆ ڕیفڕاندۆم و بڕیاری دواخستنی بدرێت، ئەوە ئێمە نابێ ئیتر باسی دەوڵەتی کوردستان بکەین، تا ئەو کاتەی دەوڵەتی عێراق ئەوەندە دیموکراسی و کراوە بێت، خۆیان پێمان بڵێن، فەرموو ئەگەر دەتانەوێت، جیا ببنەوە، ئارەزووی خۆتانە، ئەوەش ھەرگیز ڕوو نادات.''
kdp-
Top