بازیانی: ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمن نەوەکانی داھاتوو لێیان خۆش نابێت..زەڵمی: نەخێرەکان کەسانێکی دۆڕاون
(عه‌لی حاجی زه‌ڵمی) رایگەیاند، ئه‌وبه‌ره‌ی كه دروست بوون به ناوی گرووپی نه‌خێر بۆ ڕێفراندۆم، گرووپه كه‌سانێكن كه دۆڕاون.
(د.محەمەد بازیانی)، چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێستا کاتی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستانە و خوا ئەو مافەی بە خەڵکی کوردستان داوە، ئیدی بۆچی دژی دەوەستنەوە. ھەر کەس و لایەنێکیش لەم کاتەدا لە ھەرێمی کوردستان دژی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بێت، ئەوە نەوەکانی داھاتوو ئەو حیسابەی لەگەڵ دەکەن، کە بۆچی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆییی کوردستان بووە و دژی وەستانەتەوە. پێم وایە ڕیفڕاندۆم پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و نابێ کەس ئەو مافە بە خۆی بدات لە دژی بوەستێتەوە.''
(بازیانی) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''دوژمنانی کوردستان دەمیان کردووەتەوە بۆ دژایەتیکردنی ڕیفڕاندۆم. ئەوان، واتە نەیارانی کوردستان، لە خوایان دەوێت خەڵکێک ھەبێت لە کوردستاندا دژی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی بێت، تا کاری لەسەر بکەن. لەبەر ئەوە، نابێ لەو بڕیارەی خۆمان پاشگەز بینەوە و چارەنووسی خۆمان بە دەستی خۆمان دیاری دەکەین، کێش دژییەتی، ئەوە بەرپرسیارەتیی مێژوویی دەکەوێتە سەرشانی.''
لای خۆیشیەوە (عه‌لی حاجی زه‌ڵمی)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''گه‌لی كوردستان حه‌قی شه‌رعی و نه‌ته‌وه‌ییی خۆیه‌تی ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆیه پشتگیریی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ین.''
(حاجی زه‌ڵمی) گوتی: ''ئه‌وبه‌ره‌ی كه دروست بوون به ناوی گرووپی نه‌خێر بۆ ڕێفراندۆم، گرووپه كه‌سانێكن كه دۆڕاون، هه‌ر ئه‌وانیش بوون ڕووداوه‌كانی 17ی شوباتیان دروست كرد بۆ خۆگهورهكردنەوە و وه‌رگرتنی پۆست و پله. ئێستاش به ده‌ستی ده‌ره‌كی هاتوون گرووپێكیان دروست كردوه به ناوی گرووپی نه‌خێر، كه تهكمیلهیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌كرێت.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گوتی: ''گوناحم لێ دێت ئه‌ندام په‌رله‌مان له ناو گرووپی نه‌خێردا ده‌بینم، كه حیساب نه بۆ هاووڵاتییان، نه بۆ خۆی و نە بۆ حزبه‌كه‌ی ده‌كات، كه به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سه هۆشیارییەکەی نهگەییشتووهته ئه‌وه‌ی وڵات و حكوومه‌ت له یه‌ك جیا بكاته‌وه، بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م لایشه‌وه، دێت و دژایه‌تیی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی گه‌لی كوردستان ده‌كات.''
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دەڵێت: "ئه‌و گرووپه چۆن توانییان له شه‌وڕۆژێكدا كه‌ناڵێكی ئاسمانی ئێچ دی بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كییان له‌پشت نییه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، 38 ساڵه دامه‌زراوه، ناتوانێت كه‌ناڵێك بكاته‌وه، بۆیه داواكارین وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ئه‌و كه‌ناڵه دابخات و مۆڵه‌تی كاركردنی نه‌داتێ، چونكه ئاسایشی نەتەوەییی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.''
(حاجی زه‌ڵمی) گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی بنهخێر ده‌كه‌ن، بە كاره‌كانی پێشووشیاندا دیاره چ كه‌سایه‌تییه‌كیان هه‌یه، بۆیه دڵنیام هاووڵاتییان به‌گوێیان ناكەن و بگره دژی ئه‌وان، زیاتر به‌ره‌وپیری ڕێفراندۆم ده‌چن و به (به‌ڵێ) ده‌نگ به ڕێفراندۆم ده‌ده‌ن.''
ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی چه‌ند كه‌سێك له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا، به‌ره‌ی نه‌خێریان ڕاگه‌یاند بۆ ڕێفراندۆم و چاودێرانی سیاسی به ده‌ستی (مالیكی) و ئێرانیان لەقەڵەم دەدەن.
kdp-
