پارتی و یەکێتی، بە رێککەوتنێکی نوێوه رێککەوتنی ستراتیژی درێژە پێدەدەن
دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە کۆبوونەوەکە لە هەولێر ئەنجام درا، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە لەلایەن هەریەک لە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (مەلابەختیار)، لە پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشدا خرایە ڕوو.
لەبارەی رێککەوتنی سترایژیی پارتی و یەکێتییه‌وه، کە رای گشتی دەمێکە چاوی لەوەیە کە یەکێتی و پارتی بە رێککەوتنێکی نوێ جارێکی دیکە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوانیان پتەو بکەنەوە، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بکرێ، (مەلابەختیار) ئاماژەی بە خاڵێکی گرینگ کرد کە پارتی و یەکێتی رێککەوتنێکی نوێ دەکەن بە شێوەیەک کە ئه‌و ئامانجانه‌ى له رێككه‌وتنى ستراتیژىدا هاتوونه‌ته دى، كۆتاییان هاتووه و، ئه‌وانه‌شى نه‌هاتوونه‌ته دى ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانیان و چۆنیێتیى چاره‌سه‌ر و ره‌وشى نوێ و كێشه‌كانى خه‌ڵك پێویستى به رێككه‌وتنى نوێ هه‌یه و، ئه‌وه‌ش به جۆرێك ده‌بێ كه له‌سه‌ر حیسابى هیچ لایه‌ك نابێت و خاڵه هاوبه‌ش و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى پارتى و یه‌كێتى كۆ ده‌كرێنه‌وه و، كار بۆ به‌دیهێنانیان ده‌كه‌ن. بۆیە لە پرێسکۆنفرانسەکەدا ئاماژەیەکی روون دەرکەوت کە پارتی و یەکێتیی بە رێککەوتنێکی نوێوە درێژە بە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوانیان دەدەن.
لەلای خۆیشییەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دڵنیایی دا، کە لیژنه پێکدێن بۆ رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ یەکێتییدا و، ئەمڕۆیش بە جیددی قسەیان لەسەر جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای یەکێتی کردووە کە پێشووتر داویانەته بە پارتی.
دوێنێ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) کۆبوویەوە و بڕیار درا کە شاندێکی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
(مەلابەختیار) ئاماژەی دا کە شاندەکە شاندی هاوبەشی حزبە کوردستانییەکانە و پەیامی کوردستان دەگەیەنێتە بەغدا و، پەیامی ئەوانیش دێننەوە "پشتیوانىی چوونى شانده‌كه‌مان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و وڵاتانه‌ى قسه له كێشه‌كه ده‌كه‌ن، گوێ له كوردیش بگرن و بزانن ئێمه چه‌ند نیگه‌رانین له چاره‌نووسمان و چۆن ده‌سته‌به‌رى به‌دیهێنانى مافه‌كانمان ده‌كه‌ن و، به هیواى ئه‌وه‌ى چوونى شانده‌كه‌مان ببێته هۆى ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه میله‌ته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته دڵه‌ڕاوكێوه."
دەمێکە پارتی رایگەیاندووە کە هیچ مەرجێکیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان نییە، ئەمڕۆیش جارێکی دیکە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هیچ مەرجێکیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان وەک پارتی نییە و داوایشی لە گۆڕان و کۆمەڵ کرد، کە بە سنگفراوانییەوە بگەڕێنەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان. هەروەک (مەلابەختیار)یش گەواهی لەسەر هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان دا و گوتی، ''هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ گوتوێژى زیاتر بكه‌ین و، برایانى پارتى به نه‌رمییه‌كى زۆرتره‌وه ده‌چنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وین و كێشه‌كان چاره بكه‌ین، ئه‌وه موژده‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌وین، ئه‌وا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رچاویان روونه.''
لەبارەی ئەوەی ئەگەر لایەنێک هەڵوێستی لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان نەبوو، (مەلابەختیار) گوتی، ''بەرچاومان روونە'' و، دواقسەیشی هەڵگرت بۆ چەند رۆژێکی دیکە کە هەڵوێستەکە لەو کاتەدا دەردەکەوێ.
سەبارەت بە پاشکەوتی مووچەیشەوە، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوتی، حکوومەت لیژنەی بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچە پێکهێناوە و سیستەمێکی مووچەی جیاواز لە حکوومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
سەبارەت بە نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى یه‌كێتى و حكوومه‌ت چۆن بێت و چۆن هاوسه‌نگ بێت (مەلابەختیار) لە پرێسکۆنفرانسەکەدا گوتی، ''قسه‌مان كرد و بۆچوونمان له‌یه‌ك نزیك بوو''، گوتیشى: ''بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌ك درووست بێت كه كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى حكوومه‌ت و پرسى هاوسه‌نگى له حكوومه‌تدا بكات.''
kdp-
