هواوی لە ریزبەندی ماركە بازرگانیەكان پێشدەكەوێت

هواوی لە ریزبەندی ماركە بازرگانیەكان پێشدەكەوێت
بە پێی ئەنجامی لێكۆلینەوەی یۆگۆف براند ئیندكس بۆ ماركە بازرگانیەكان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، كۆمپانیای هواوی هاتە پلەی سێیەم لە وڵاتی ئیمارات و پلەی دووەم لە وڵاتی سعودیە ، ئەنجامەكان وا نیشان دەدەن كە هواوی لە وڵاتی ئیمارات بە رێژەی 50% و لە وڵاتی سعودیە بە رێژوی 87% پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە ئەمەش دوای ئەوەی دێت كە هواوی شوێنی خۆی لە نێو ماركە بازرگانیەكان چەسپاندووە و پەرەی پێداوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا ، یۆگۆف براند ئیندكس لیستێكی 100 لە باشترین ماركە بازرگانیەكان لە خۆدەگرێت لە نێوان 1/7/2016 تا 30/6/2017 بە پشت بەستن بە تێروانیی بەكارهێنەران بۆ ماركە بازرگانیەكان .

لەمبارەیەوە جین جیاو سەرۆكی گروپی هواوی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند گروپی هواوی بەڵین بە بەكارهێنەرانی دەدات تازەترین جۆری مۆبایلی زیرەك بۆ بەكارهێنەرانی دابین بكات كەلەگەڵ خواست و ویستی ئەوان بگونجێت .

هواوی ماوەی 30 ساڵە دامەزراوە و ئێستا یەكێكە لە باشترین 100 ماركەی بازرگانی و لەپلەی 83 دێت دوای ئەوەی داهاتەكەی گەیشتە 78.51 ملیار دۆلار ، هەروەها لە پلەی 49 دێت لە لیسیتی براندز بۆ باشترین ماركە بازرگانیەكانی ساڵی 2017 و لە پلەی 40 دێت لە لیستی براند فاینانس گلوبال 500 بۆ بە نرخترین 100 ماركەی بازرگانی لەجیهاندا .
Top