سۆران.. دەرچووانی گەشتوگوزار دادەمەزرێندرێن

 سۆران.. دەرچووانی گەشتوگوزار دادەمەزرێندرێن
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئاشکرایی دەکات کە توانیومانە ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار لە شوێنە گەشتیارییەکان دابمەزرێنین و ھەوڵەکانیشیان بەردەوامە بۆ ئەوانی دیکەی کە بێکارن.

بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، رایگەیاند: "ھەوڵی بەردەوەممان داوە بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار و دامەزراندنی دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار لە پەیمانگەکاندا، بەشێوەی گرێبەست و شوێن کردنەوەیان، خۆشبەختانە توانیوومانە تا ئێستا کار بۆ ژمارەیەک لەو دەرچوو بدۆزینەوە بەتایبەت لە ھەردوو شوێنی گەشتیاریی شنگلبانە و کۆڕەک ترفلیک لە سنووری رواندز، بەردەوامیش لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین کەس لەو دەرچووانە دابمەزرێنین و ھەلەی کاریان بۆ بدۆزینەوە".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئەوەشی ئاشکرا کرد: "ئەو شوێنە گەشتیارییانەی کە داواکاریان پێشکەش دەکەین، چەند مەرجێکیان ھەیە، بەتایبەتی ئەو دەرچووانەی شارەزایی باشیان ھەیە لە بەکارھێنانی کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی و عەڕەبی، شانسی دامەزراندنیان زیاترە".









باسنیوز
Top