لە سلێمانى ماڵێک ئاگرى گرت
ڕێکان جەمال، گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى سلێمانی راىگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکى کازیوە شارى سلێمانى، خانوویەک گڕى گرتووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى بەدواوە نەبووە".
لەبارەی هۆکارى ئاگر کەوتنەوەکە گوتەبێژەکەى بەرگریى شارستانیى سلێمانی ئاماژەى بەوەش کرد: "کەمێک ئیزۆگامى سەر ئەو خانووە ئاگرى گرتووە و تیمەکانى بەرگریى شاستانى چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و ئاگرەکە لە ماوەیەکى کەمدا کۆنتڕۆڵ کراوە".
باسنیوز
