بارزانی: گەلی کوردستان دەیەوێت بەڕێگایەکی ئاشتی بە مافەکانی خۆی بگات

 بارزانی: گەلی کوردستان دەیەوێت بەڕێگایەکی ئاشتی بە مافەکانی خۆی بگات
ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەلاحەدین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2017 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ فرانک بەیکر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە و لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناغی دوای داعش و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کرا.

ھەروەھا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و بڕیاری گەلی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥/٩/٢٠١٧.

لەم دیدارەدا بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە: "گەلی کوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات و باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکە ھەبێت".









باسنيوز
Top