کەرکووک.. ھاووڵاتییەکی ڕفێندراو ئازادکرا و ڕفێنەرەکانیش دەستگیرکران

 کەرکووک.. ھاووڵاتییەکی ڕفێندراو ئازادکرا و ڕفێنەرەکانیش دەستگیرکران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و شارەدێکانی کەرکووک، ڕزگارکردنی ھاووڵاتییەکی ڕفێندراوی تورکمان و دەستگیرکردنی ڕفێنەرەکانی ڕاگەیاند.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی شەوی 3 لەسەر 4/8/2017 ھاووڵاتییەکی بەڕەگەز تورکمان بەناوی (ح.ع.ح) ڕفێندرا، شەوی ڕابردوو 7/8/2017 دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووکەوە توانرا لەناو شاری کەرکووک 3 کەس لە ڕفێنەرەکانی بەناوەکانی (ا.ر.ع) و (ا.ا.ر) و (س.ا.ر) دەستگیر بکرێن و ھاووڵاتیەکەش ڕزگار کرا".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی خستە روو: "رفێنەرەکان سەرەتا داوای 300 ھەزار دۆلاریان کردبوو لەبەرامبەر ئازادکردنیدا، دواتر کەمیان کردبووەوە بۆ 50 ھەزار دۆلار، بڕیاریشیان دابوو ئێوارەی ئەمڕۆ 8/8/2017 ھاووڵاتییە ڕفێندراوەکە گوللەباران بکەن".











باسنیوز
Top