قایمقامی هەولێر: دەست بەسەر 36 هەزار لیتر غازدا گیراوە
ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2017 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕای گەیاند: "كە 36 هەزار لیتر غاز كە بوونەتە هۆی دروستبوونی بۆن غاز، دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها 24 خاوەن مۆلیدەش بەو هۆیەوە سزا دراون".
قایمقامی هەولێر دەشڵێت: "هەر لە سەرەتای دورستبوونی بۆن غازەكەوە چەند لێژنەیەكیان بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە پێكهێناوە، تا ئێستا 23 پاڵاوگە بەو هۆیەوە داخراون و بە نووسراو ڕەوانەی داواكاری گشتی كراون، بۆ ئەوەی ڕێكارە یاساییەكانیان لەگەڵ دا بگیرێتەبەر".
ئەوەشی خستە ڕوو: "كە لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 200 پاڵاوگەی نەوت هەیە، لەو ڕێژەیەش 120 پاڵاوگەیان لە سنووری هەولێر دان، بەڵام پێش ساڵی 2014 تەنیا دوو پاڵاوگە لە سنوورەكەدا هەبووە و توانیویانە پێداویستیی خەڵک پڕ بكەنەوە".
باسنيوز
