پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەر کەسێک بچێتە هەڵمەتی (نەخێر)ەوە خۆی بەرپرسیار دەبێ
پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2017، بە سەرپەرشتیی شاسوار عەبدولواحید، هەڵمەتی بانگەشەی (نەخێر)ی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیاند و تێیدا فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەشدار بوو. رێزانی شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، گوتی: "پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەناو کەمپنی (نەخێر)ە، لەکاتێکدا ئەمە ھەڵویستی کەسیی خۆیەتی و خۆی بەرپرسیارە لە بەرانبەر بڕیاری خۆی، ھەر کەسێک لەناو یەکێتی لەھەر ئاستێکدا بێت و بچێتە ئەو کەمپینەوە، خۆی بەرپرسیارە و ئەوە ھەلوێستی فەرمیی یەکێتی نییە".
جەختیشی لەوە کردەوە کە حزبەکەی لەمبارەیەوە ”قسە و هەڵوێستی خۆی“ هەیە و پێشتریش لەمبارەیەوە هەڵوێستی نواندووە.
بەشداریکردنی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشێکی کارای ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم پێکدەهێنێت و کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجومەنەکەدا هەندێک کاری باڵا و تایبەتیان پێ سپێردراوە.
باسنیوز
