گۆڕان خۆی لە بەشداریکردنی ڕابوون مەعرووف لە هەڵمەتی (نەخێر) بێ بەری دەکات
پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2017، بە سەرپەرشتیی شاسوار عەبدولواحید، هەڵمەتی بانگەشەی (نەخێر)ی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیاند و تێیدا ڕابوون مەعرووف، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕانیش بەشدار بوو. نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەوەی راگەیەنراوە بەناوی هەڵمەتی (نەخێر لە ئێستادا) بە بەشداریی پەرلەمانتارێکی گۆڕان، ھیچ پەیوەندی بە ھەڵویستی بزووتنەوەی گۆڕانەوە نییە“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بزووتنەوەکەی بڕیاری خۆی لە ڕێگای جڤاتی نیشتیمانییەوە دەبێت و پەیوەندی بە خانەی ڕاپەراندنەوە ھەیە، بۆیە ”بەشداری ھەر کەسێک لەو هەڵمەتە، بۆچوونی کەسیی خۆیەتی".
جەختیشی لەوە کردەوە کە تاوەکوو ئێستا گۆڕان قسەی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆم بە فەرمی نەکردووە.
باسنيوز
