وته‌بێژی یه‌كێتی: پێشنیارمان نه‌كردووه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوابخرێت
سه‌عدی پیره له‌لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ ته‌رحێكی نوێيان نه‌كردووه له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وه ئیشی پارتی و گۆڕانه كه كۆبنه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێكبكه‌ون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمدا، بڕیاردراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوو رۆژ دوابخرێت.
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی ئاماده‌یه یارمه‌تی گۆڕان و پارتی بدات بۆ ئه‌وه‌ی كۆبنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام هیچ پێشنیارێكی نوێی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
كۆتایی مانگی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌و واده‌یه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مان كارانه‌كراوه‌ته‌وه.
خه‌ندان
