سەندیکای ڕۆژنامەنووسان گومان لە کەناڵە تازەکەی شاسوار عەبدولواحید دەکات

 سەندیکای ڕۆژنامەنووسان گومان لە کەناڵە تازەکەی شاسوار عەبدولواحید دەکات
نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، باس لە کردنەوەی کەناڵێک دەکات کە بانگەشە بۆ (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات و نایشارێتەوە کە گومان لەو کەناڵە دەکرێت.



حاکم ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لەم بارەوە گوتی: "کردنەوەی کەناڵی (نەخێر لە ئێستادا) بەبێ ئاگاداریی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بووە، ڕەنگە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئاگادار نەبووبێت، لەوانەیە لە بەغداوە مۆڵەتی وەرگرتبێت، و نیشانەی پرسیاری لەسەرە".



ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەو کەناڵە بۆ تێکدانی مەزاجی خەڵک و ھاندانی خەڵکە، ھیچ زانیاری لەسەر نییە و بێ ناوە، بەڵام کەناڵی (ئێن ئار تی) و ئەو کەسەی بانگەشەی جووڵانەوە لەدژی ریفراندۆم دەکات، گومان دەکرێت ئەوان ئاراستەی بکەن".



لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، میدیاکانی سەر بە شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا) ئەوەیان بڵاو کردەوە کە کەناڵێک بە ناوی (نەخێر لە ئێستادا) دەکرێتەوە، ئەمەش هەمان ئەو بانگەشەیەیە کە شاسوار عەبدولواحید لە دژی سەربەخۆیی کوردستان دەیکات.


باسنیوز
Top