پێدانی پاسپۆرت راده‌گیرێ
به گوێره‌ی نووسراوێك كه واژۆی، لیوای مافپه‌روه‌ر "دلێر ئه‌حمه‌د ئاكۆ" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و پشتی به نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی به‌غدا به‌ستووه هۆكاری راگرتنی پێدانی پاسپۆرتی روونكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی گۆڕینی سیستمی كۆنه به سیستمێكی نوێ و راگرتنه‌كه له رۆژی 8/8/2017 تا 22/8/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت".
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن، كه مامه‌ڵه‌كانیان له‌سه‌ر سیستمی كۆن ته‌واوكردووه.
ئه‌و گۆڕانكاریانه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌و پاش ئه‌و به‌رواره پێدانی پاسپۆرت به سیستمی نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
k24-
