وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بۆ قوتابیانی بەرنامەی تواناسازی بڵاو کردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بۆ قوتابیانی بەرنامەی تواناسازی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە کە تایبەت قوتابیانی بەرنامەی تواناسازی، ئەوانەی بەردەوامن لە خوێندن و قەرزاری زانکۆکانیانن.



ئەمڕۆ دووشەممە 7/8/2017، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی نێردراوە و تێدا ھاتووە: "وەزارەتی خوێندنی باڵا، قوتابیانی بەرنامەی تواناسازی دەکاتەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە بەپێی دوا فرمانی وزاری بەردەوامن لە پرۆسەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، ھەروەھا لە ساڵی 2017دا ھیچ بڕە پارەیەکی کرێی خویندن بۆ زانکۆکەیان ڕەوانە نەکراوە، یاخود لەم ساڵەدا ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرج نەکراوە، لەئێستا پارەی زانکۆکەی وەک کرێی خویندن قەرزارە، دەتوانیت دۆکیومینتی تایبەت کە بریتین لە:
(invoice +confirmation letter which prove he/she continue on study + account bank of university) بۆ ئیمێڵی تایبەتی وەزارەت بنێرێت، تاکو ڕۆژی ٩/٨/٢٠١٧ ڕەوانە بکات، تەنھا لە sub ئیمەیلەکانتان بنوسن 8 بۆ ئەوەی بەزووترین کات وردبینی لە فایلەکانتان بکرێت و کرێی خوێندنتان بۆ ڕەوانە بکریت".



وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەوقوتابیانەی زانکۆ داوای پارەی دەرەوەی ڕێنماییان لێدەکەن وەک
(tuition fee for fourth-fifth year + accommodation + meal + parking + bench fee + lab ) پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن، ھەروەھا ئەوانەی لە ساڵی 2017دا پارەی خوێندن بۆ زانکۆکانیان نێردراوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن، یان ئەوانەی لەساڵی 2017دا لە ڕێگەی چەکی بانکییەوە ڕاستەوخۆ پارەیان بۆ خەرجکراوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن".



جگە لەوانە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوەشی روون کردووەتەوە: "ئەو قوتابیانەی کە رووبەڕووی گرفت بونەتەوە لە پارەی نێردراوی ساڵی 2017دا بۆ زانکۆکانیان لە ڕووی بڕ و شێوازی گەیشتن و نەگەیشتنی پارەکانەوە، بەھەمان شێوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن، چونکە لە ڕێگەی ستافیکی تایبەتەوە خەریکی چارەسەرکردنی ئەم بابەتەین، ئەوانەی خوێندنیان تەواوکردوە و گەڕاونەتەوە پێویستە ھەمان دۆکیومێت بنێرن، بەڵام لە (sub) ئیمەیلەکانتان بنوسن 9 و لێتەری زانکۆش بنێرن، کە ئاماژە بکات بەھۆی نەدانی پارەی کرێی خوێندن پێدانەوەی بڕوانامەکانیان ڕاگیراوە".
bas news-
Top