ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى کە لە خوێندن بەردەوامن

 	 ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى کە لە خوێندن بەردەوامن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی، کە بەردەوام بن لە خوێندنەکانیان و پارەی خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، داوا لە خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی دەکات، لە خوێندنی دەرەوەی وڵات بەردەوام بن، بە زووترین کارت پارەی خوێندنەکانیان لە لایەن حکوومەتی هەێمەوە بە پێی ئەو چەند خاڵەی لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتوو، خەرج دەکرێت.



دەقی راگەیەندراوەکە:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازی دەكات، ئەوانەى کە بەپێی دوا فەرمانی وەزاری بەردەوامن لە پرۆسەی خوێندن لە دەرەوەى وڵات، هەروەها لە ساڵی 2017 دا هیچ بڕە پارەیەکى کرێی خویندن بۆ زانکۆکەى ڕەوانە نەکراوە، یاخود لەم ساڵەدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرج نەکراوە و، لە ئێستادا پارەى زانکۆکەى وەک کرێی خویندن قەرزارە، دەتوانێت دۆکیومینتی تایبەت کە بریتین لە:


(invoice +confirmation letter which prove he/she continue on study + account bank of university)
بۆ ئیمێڵى hcdp.committee@mhe-krg.org تاکو ڕۆژی (٩/٨/٢٠١٧)ڕەوانە بکات، تەنها لە sub ئیمەیلەکانتان بنوسن (8) بۆ ئەوەى بەزووترین كات وردبینی لە فایلەکانتان بکرێت و کرێی خوێندنتان بۆ ڕەوانە بکریت .

تێبینی :

· ئەو خوێندکارانەى زانکۆ داوای پارەی دەرەوەى ڕێنماییان لێدەکەن وەک
(tuition fee for fourth-fifth year + accommodation + meal + parking + bench fee + lab )
پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن.

· ئەو خوێندکارانەى لە ساڵی (2017)دا پارەى خوێندن بۆ زانکۆکانیان نێردراوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن .

· ئەو خوێندکارانەى لەساڵی (2017)دا لە ڕێگەى چەکی بانکییەوە ڕاستەوخۆ پارەیان بۆ خەرجکراوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن

· ئەو خوێندکارانەى کە ڕوبەڕوى گرفت بونەتەوە لە پارەى نێردراوى ساڵی(2017)دا بۆ زانکۆکانیان لە ڕوی بڕ و شێوازی گەیشتن و نەگەیشتنی پارەکانەوە بەهەمان شێوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن، چونکە لەڕێگەى ستافیکی تایبەتەوە خەریکی چارەسەرکردنی ئەم بابەتەین.

· ئەو خوێندکارانەى خوێندنیان تەواوکردوە و گەڕاونەتەوە پێویستە هەمان دۆکیومێت بنێرن، بەڵام لە (sub) ئیمەیلەکانتان بنوسن (9) و لێتەری زانکۆش بنێرن، کە ئاماژە بکات بەهۆی نەدانی پارەى کرێی خوێندن پێدانەوەى بڕوانامەکانیان ڕاگیراوە .


kdp-
Top