دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک بۆ ھەزار خێزانی دیکەی مووسڵ دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک بۆ ھەزار خێزانی دیکەی مووسڵ دابین دەکات
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھەزار پارسێلی خۆراکی وشک بۆ دانیشتوانی بەری راستی شاری مووسڵ بە ھاوکاری وڵاتی کوێت، دابین کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٨/٢٠١٧ کاروانێکی دیکەی ھاوکارییەکانی وڵاتی کوێت لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە گەیەندرایە بەری راستی شاری مووسڵ و تیمەکانی دەزگا پارسێلی خۆراکی وشکیان بەسەر ھەزار خێزانی دانیشتووی ئەو شارەدا دابەش کرد.

بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی ٧ مانگی رابردوودا 29 ھەزار و ٩٩٢ خێزان لە ناو شاری مووسڵ پێداویستییە جۆراو جۆرەکانیان لەلایەن ئەو دەزگایەوە بۆ دابین کراوە، تەنیا لەماوەی مانگی تەموزدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٨ کاروان ھاوکاری خۆراکی و ناخۆراکی بەھەماھەنگی ئیغاسەی ئیسلامی و دەوڵەتی کوێت گەیاندووەتە 6 ھەزار و ٨٠٠ خێزانی شارەکە.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیھانی، لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، یەکەمین کاروانی ھاوکارییەکانی گەیاندە کەمپی حەسەنشام و 1 تەن دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەی وەکو میوە و خواردنی بەیانی بۆ ئاوارەکان دابین کرد.








باسنيوز
Top