دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک بۆ ھەزار خێزانی دیکەی مووسڵ دابین دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٨/٢٠١٧ کاروانێکی دیکەی ھاوکارییەکانی وڵاتی کوێت لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە گەیەندرایە بەری راستی شاری مووسڵ و تیمەکانی دەزگا پارسێلی خۆراکی وشکیان بەسەر ھەزار خێزانی دانیشتووی ئەو شارەدا دابەش کرد.
بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی ٧ مانگی رابردوودا 29 ھەزار و ٩٩٢ خێزان لە ناو شاری مووسڵ پێداویستییە جۆراو جۆرەکانیان لەلایەن ئەو دەزگایەوە بۆ دابین کراوە، تەنیا لەماوەی مانگی تەموزدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٨ کاروان ھاوکاری خۆراکی و ناخۆراکی بەھەماھەنگی ئیغاسەی ئیسلامی و دەوڵەتی کوێت گەیاندووەتە 6 ھەزار و ٨٠٠ خێزانی شارەکە.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیھانی، لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، یەکەمین کاروانی ھاوکارییەکانی گەیاندە کەمپی حەسەنشام و 1 تەن دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەی وەکو میوە و خواردنی بەیانی بۆ ئاوارەکان دابین کرد.
باسنيوز
