ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: بەغدا ھەوڵێکی زۆر بۆ تێکدانی ناوماڵی کورد دەدات

 ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: بەغدا ھەوڵێکی زۆر بۆ تێکدانی ناوماڵی کورد دەدات
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە لەبەغداوە ھەوڵی زۆر ھەیە بۆ تێکدانی ناوماڵی سیاسیی کوردستان.

سەڵاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان،رایگەیاند: "دەنگۆیەک ھەیە کە گوایە ھەوڵ دەدرێت پۆستەکانی کورد لەبەغدا پڕ بکرێنەوە، بەتایبەت پۆستەکانی پارتی بدرێتە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ئەم ھەوڵانە بەلای ئێمەوە ئاساییە، چونکە زۆر رێگا تاقی دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ناوماڵی کوردستان تێک بدرێت، بەلای پارتییەوە پرسی شەراکەت زۆر گرنگە لە پلە و پۆست، بۆیە ھەرشتێک لە دەرەوەی شەراکەت بکرێت بەئاسایی وەری دەگرین، چونکە پێیمان وایە بۆ تێکدانی دۆخی سیاسییە".

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیانی پارتی، ئەوەشی خستە روو: "ئێمە بڕیاری خۆمان داوە کە ریفراندۆم دەکەین و بەکردار وەڵامی سەرجەم ئەو ھەوڵانە دەدەینەوە کە بۆ تێکدانی یەکڕیزی ناوماڵی کوردستان دەدرێن، ھیچ کەسێک ئامادە نییە لەبەغدا پۆست وەبگرێت، چونکە لە یاریەکە گەیشتووین".

ئاشکراشی کرد: "شاندێک رەوانەی بەغدا دەکرێت، سەرجەم ئەو شتانەی دەیان ساڵە نەمانگوتووە بە بەغدا، پێیان دەڵێین".












باسنیوز
Top