پەرلەمانتارێک: باڵیۆزی ھیچ وڵاتێک لە بەغدا دژی پرسی ریفراندۆم نییە

 پەرلەمانتارێک: باڵیۆزی ھیچ وڵاتێک لە بەغدا دژی پرسی ریفراندۆم نییە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات کە لەگەڵ باڵیۆزی زۆربەی وڵاتان کۆبوونەتەوە، ھیچ وڵاتێک دژی پرسی ریفراندۆم نییە.

د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "لایەنە عێراقییەکان پێیان راگەیاندووین کە رێز لە بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرن، چونکە ئەوە چارەنووسی گەلی کوردستانە".

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "وەک پەرلەمانتار، سەردانی چەندین باڵیۆزی وڵاتانمان لە بەغدا کردووە، زۆربەیان رایانگەیاندووە کە ریفراندۆم مافی ھەموو گەلێکە، بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئێمەش رێزی لێدەگرین و دژی نابین، بەڵام تێبینیان لەسەر کاتە ھەبوو، لەگەڵ ئەوەش ھیچ لایەنێک دژی نەبوو".

ئاشکراشی کرد: "تادێت پرسی ریفراندۆم گەرمتر دەبێت و کاردانەوەکانیش خێراتر دەبن".








باسنیوز
Top