شارەوانیی سلێمانی خانووی زیاتر لە 60 گوندنشینی ڕووخاند
ئەمڕۆ دووشەممە 7/8/2017 هاووڵاتیانى ئەوو دوو گوندە گوندە دژى ڕووخاندنى خانووەکانیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا.
سەرۆکى شاروانیی سلێمانی دەڵێت: "لە چوارچێوەى هەڵمەتى ڕێکخستنەوەى شار و لابردنى زیادەڕەییەکان لە سنوورى ماستەر پلانى شارى سلێمانیدا ئەو دوو گوندە کە دەکەونە ماستەر پلانکەوە، خانووەکانیان ڕووخێندراوە.
هاوکار محەمەد، یەکێک لەو هاووڵاتیانەى لە گوندى ناوگردان کە خانوەوەکەى لەلایەن شارەوانییەوە ڕووخێندراوە ڕاىگەیاند: "یەکەمجار خانوەکانمان لەلایەن شارەوانیى سلێمانییەوە بە پاساوى زیادەڕۆى ڕوخێندراوە، دواتر شارەوانى بڕیاری دا ئەو خانووانە بکەینەوە، چونکە زیادەڕەى تێدا نییە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ تەواوى خانووەکانمان ڕووخێندران."
ئەو هاووڵاتییە گوتیشى: "ئەو دوو گوندەى کە ئێستا خانووەکانى ڕووخێندراون، کەسانى هەژارى تێدایە، ماڵە شەهیدى پێشمەرگە و ئەنفالى تێدایە ماڵى کەم ئەندام و پۆلیس و پێشمەرگەى بەرەکانى جەنگى تێدایە بەداخەوە شارەوانى بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ ئەو خەڵکە دەکات. ئاماژەى بەوەش کرد: "دژى ڕووخاندنى خانووەکانمان ئەمڕۆ سەردانى شارەوانیمان کردووە، بەڵام ئەوان پێیان گوتووین: "بەهەڵە ئەو خانوانە ڕووخێندراوە و لە ئایندەیەکى نزیکدا بۆ تان چاک دەکەینەوە".
یووسف یاسین سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕاىگەیاند: "بە فەرمانی داواكاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوكاری قایمقامیەتی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی زیادەرەویی دوو گوندی (كانی شینكەی ڕازیانە و ناوگردان) كە دەكەونە سنووری ماستەپلانی سلێمانییەوە لابران."
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین كە مامەڵە بەو زەوییانەوە نەكەن كە بنەمای یاسایی (فۆرمی شارەوانی) نەبێت، هەر زەوییەك فۆرمی شارەوانیی نەبێت، زیادەڕەەییە و رێگەی پێنادرێت كە خانووی لەسەر دروست بكات".
جەختى لەوەش کردەوە: "هەڵمەتی رێكخستنەوەكە بەردەوام دەبێت و داواكارین هەموو لایەك پابەندی نەخشەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی بن، بە پێچەوانەوە شارەوانی سەرجەم زیادەڕەوییەكان لادەبات".
باسنیوز
