یابان بانگهێشتی پەرلەمانتارێکی کورد دەکات

 یابان بانگهێشتی پەرلەمانتارێکی کورد دەکات
حکوومەتی یابان بە فەرمی بانگهێشتی ژنە پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق، دەکات، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەک.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی ڤیان دەخیک، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، حکوومەتی یابان بانگهێشتی دەخیلی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی (توانای بەرهەمهێنان و باشکردنی رەوشی ئافرەتان).

نووسینگەی ڤیان دەخیل هەروەها رایگەیاندووە، کە بەهۆی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئێزدییە ”رۆڵی گەورەی هەبووە لە بەرگریکردن لە ژنان“، بە فەرمی بانگهێشتی ئەو کۆنگرەیە کرایە.

بڕیارە کۆنگرەکە لە مانگی 10ـی 2017 لەتۆکیۆی پایتەختی یابان بەڕێوە بچێت، کە تێیدا پرسی ژنانی عێراق بە گشتی و ژنانی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان تاوتوێ دەکرێت.

ڤیان دەخیل








باسنيوز
Top