پیرانشار.. شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسداراندا ڕووی دا
ماڵپەڕی (کوردستان میدیا) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی پیشمەرگەی حزبی دیموکرات و سوپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار چەندین پاسدار کوژران و بریندار بوون و دوو پیشمەرگەش بەناوەکانی یەعقووب مورادی و هێمن مەولاننژاد، لەو شەڕەدا شەهیدان بوون."
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو تێکهەڵچوونە کاتژمێر 11ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 2017/8/6 ڕووی داوە و تیمێک لە هێزی پێشمەرگەی نێوشاری سەر بە هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی گەشت و مەئمووریەتێکی حزبیدا لە ناوچەی پیرانشار کەوتوونەتە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی سەر بە سوپای پاسداران و لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای پاسداراندا دەرگیری و تێکهەڵچوون ڕووی داوە".
کوردستان میدیا دەنووسێت: "لەو تێکهەڵچوون و شەڕە دەستەویەخەیەدا زەربەیەکی قورس لە دوژمن دراوە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو چوار کەس سەر بە سوپای پاسداران کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون."
باسنیوز
