پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیای تەقاندەوە
پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا ھێزەكانی پەكەكە لە گوندی زریزە لە سنووری ناحیەی باتیفا لە رێگەی تی ئێن تی، دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیایان تەقاندەوە.
لەبارەی زیانەكان پەیامنێرمان گوتی: "لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ھەردوو ئۆتۆمبێلەكە، سێ سەربازی توركیا برینداربوون و ھەردوو ئۆتۆمبێلەكەش بە تەواوی تێك شكێندراون".
K24
