شێخ شامۆ: عێراقییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دژایەتیی ریفراندۆم دەکەن
شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم راگەیاند، لە کاتی دیاریکراودا ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
شێخ شامۆ پێیوایە لایەنە عێراقییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگی شۆڤینییەکان، بە توندی دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و ئەو هەڵوێستانەشیان بە ”ئاسایی“ دەبینێت.
ئەو پەرلەمانتارە، کە نوێنەری پێکهاتەی کوردانی ئێزدییە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامێکی شاندی باڵای کوردستان بوو لە سەردانی بەلجیکا، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”بە راشکاوانە“ پێیان گوتراوە ئەمریکا ”لە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نییە“.
شێخ شامۆ پێی وایە کە رووی یاساییەوە کوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆبوون ئەنجام بدات و ”ھیچ لایەنێکی عێراقیش لەڕووی یاساییەوە بۆی نییە تانە لە ڕیفراندۆم بدات".
باسنیوز
