سلێمانی.. هاووڵاتییەک بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا

سلێمانی.. هاووڵاتییەک بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە (2017/8/6)، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، " لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی - دوکان نزیک گوندی گردە بۆر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری دۆج وەرگەڕا و بەهۆیەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون".


هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی و نا شارەزایی شوفێرەکە بووە لە و ڕێگایە، کە ئۆتۆمبێلکە هەڵگری تابلۆی بەغدا بووە.

bas news-
Top