بەھۆى رووداوێکی ھاتوچۆ لە شێخان حەوت کەس بوونە قوربانی
ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆک، راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2017 لە رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای کۆمەڵگەی مەھدی شێخان، لەسنووری شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دھۆک، حەوت کەس بوونە قوربانی، ھاوکات 21 سەر مەڕیش لەناوچوون".
بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستە روو: "ھۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوفێری تویۆتا لاند گرۆز، بە خێراییەکی زۆرەوە لێی خوڕیوە و کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە، ئەوکاتەش مێگەلێکی ئاژەڵ بەوێدا تێپەڕیوە و شوفێرەکە کۆنتڕۆڵی خێراییەکەی پێ نەکراوە، کەوتووەتە ناو ئاژەڵەکان و حەوت لە سەرنشینانەی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوونە و زیاتر لە 21 سەر ئاژەڵیش لەناوچوون".
bas news-
