دھۆک.. ھەزار و 50 رزگاربووی کوردی ئیزدی لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە چارەسەر کراون
د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، راگەیاند: "رزگاربووی کوردانی ئێزدی، زۆربەی تووشی حاڵەتی دەروونی بووینە، سەنتەرێکی تایبەتمان بۆ چارەسەرکردنیان کردووەتەوە، تاکو ئێستا لەو سەنتەرە، ھەزار و 50 رزگاربووی کوردانی ئێزدی لە کچ و ژنان چارەسەر کردووە، بەشێکیان حاڵەتی دەروونی و جەستەییان باش بووە، بەڵام ھەندێکیان حاڵیان بە تەواوی باش نەبوو، چونکە ئەگەر لەوانە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان لەناو داعش مابیتەوە، حاڵیان باش نابێت".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستە روو: "ھەندێک لەو رزگاربوویانە، بۆ چارەسەرکردن رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کراون، ئێمە پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵیان ھەیە".
bas news-
