سەفین دزەیی: پێویستە لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتنێکی دیکە بكرێت

 سەفین دزەیی: پێویستە لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتنێکی دیکە بكرێت
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر نەتەوەیەک ئازاد و سەربەخۆ بێت، ئیتر کەمتر پێویستی بە قوربانیدان دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2017/8/6 سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێنس كۆنفرانفرانسێكدا ڕای گەیاند: "پێشتر لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتنمان هەبووە، ئێستاش پێویستە بە هەمان شێوە ڕێككەوتنێك بكرێت، هەروەها پێویستە عێراق ئەو ئابڵۆقانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراوە بەهەند وەریان بگرێت و ببنە ئەزموون".

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش كرد: "ئێستا وەزارەتی داریی و لێژنە تایبەتمەندەكان لەسەر سیناریۆیەك كار دەكەن، كە بنەمای داهات و زیادبوونی داهاتە، هەروەها لەسەر ئەو سیناریۆیانەش لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای قەیرانی دارییدا گفتوگۆ دەكرێت، لە كۆتاییشدا بڕیارێكی لەسەر دەدرێت".

سەفین دزەیی لە درێژەدا دەشڵێت: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی گوزەرانی خەڵك باشتر ببێت، هەروەها كاریگەریی پێشهاتە نەخوازراوەكان لەسەر هەرێمی كوردستان كەمتر بێت، ئاشكراشی كرد "كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ سەرۆكوەزیران كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و خواست و پێداویستییەكانی خۆیان لەڕووی تەكنیكی و ئیداری و مادییەوە پێشكەش كردووە، داواكاریەكانیشیان بە ئەرێنی وەرگیراوە".









باسنيوز
Top