وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تۆڕی کێبڵی ئینتەرنێت دەگەیەنێتە سلێمانی

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تۆڕی کێبڵی ئینتەرنێت دەگەیەنێتە سلێمانی
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕای دەگەیەنێت کە پلانیان بۆ گەیاندنی تۆڕی ئەنتەرنیت لە ڕێگای کێبڵەوە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ھەیە.

ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەبەرنامە و پلانماندا ھەیە، لەم ھەفتەیەدا ئەو پڕۆژەیەی کە بۆ گەیاندنی تۆڕی ئەنتەرنیتە بە کێبڵ بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دامان ناوەـ ڕای بگەیەنین و بیکەینە تەندەر، پرۆژەکەش بۆ پێشخستنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیکە بۆ ئەو سنوورانە، ھاوشێوەی ئەو تۆڕی ئەنتەرنێتەی لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک ھەیە".

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: "وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پڕۆژەیەکی بۆ ڕیکخستنی تەکسیی شارەکان ھەیە، ئەوەش لە لۆگۆی تەکسییەکەدا بە لەزگەی تایبەت لە یەکتر جیا دەکرێنەوە، بەڵام ئەو پڕۆژەیە لە قۆناغی کۆتایی دایە و ھێشتا کارەکانی تەواو نەکراوە، بۆ ئەوەی بکرێتە تەندەر و ڕابگەیەنرێت".








باسنیوز
Top