وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2017 وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە کە بانگھێشتی گشت کۆمپانیاکانی تایبەت بە دامەزراندنی چاپخانە دەکاتەوە، لە ئاگادارییەکە ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و ئارەزوومەندان دەکەینەوە، کە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دامەزراندنی چاپخانەیەک بۆ وەزارەت ھەیە، لە رێگەی بانگھێشتنامەی خوارەوە، ھەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی ھەیە، با سەردانی وەزارەت/بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتیی گرَبەستەگشتییەکان و کاروباری یاسایی/ بەشی گرێبەستە گشتییەکان بکات، بە مەبەستی تەندەر کە لە رۆژی دووشەممە، رێککەوتی 7/8/2017 دەست پێدەکات و ئەم تەندەرەش بێ بەرامبەرە".

وەزارەتی پەروەردە، ئەوەشی خستووەتە روو: "دواکات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەکە رۆژی سێشەممە رێککەوتی 12/9/2017 کاتژمێر 11:00 پێش نیوەڕۆ دەبێت، رۆژی کردنەوەی تەندەر لە ھەمان رۆژ و کاتدا دەبێت، لەکاتی پشووی فەرمیدا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر".







باسنیوز
Top