سلێمانی.. هاووڵاتییەک بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە (2017/8/6)، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، " لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی - دوکان نزیک گوندی گردە بۆر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری دۆج وەرگەڕا و بەهۆیەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون".
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی و نا شارەزایی شوفێرەکە بووە لە و ڕێگایە، کە ئۆتۆمبێلکە هەڵگری تابلۆی بەغدا بووە.
باسنيوز
