ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی شیوعی: دەبێ هێزە سەرەکییەکان ڕێککەوتنی نیشتمانی بکەن

 ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی شیوعی: دەبێ هێزە سەرەکییەکان ڕێککەوتنی نیشتمانی بکەن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان باس لە ئەگەرەکانی دەربازبوونی قەیرانی سیاسیی کوردستان دەکات و دەڵێت: "دەبێت لەم قەیرانە دەربچن، یەکێک لە ئەگەرەکان ڕێککەوتنی لایەنی زۆرینەیە".

هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان گوتی: "دۆخی ئێستای کوردستان، پێویستی بە ئاستێک لە بەرپرسیارێتیی هەیە و ئەویش تێگەیشتن لە بەرپرسیارێتیی قۆناغەکە، لەوانەش پشوودرێژی لە گفتوگۆ، دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ یەکلاکردنەوە بڕیاردان، ئەگەر بە ڕێککەوتن بێت هەموو با هەموو لایەنەکان رێک بکەون و ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر گرفتە سیاسییەکانی کوردستان سەر نەگرێت، دەبێ میکانیزم بۆ زۆرینە و کەمینە بدۆزرێتەوە، بۆیە کوردستان بەو ئاراستەیەدا دەڕوات".

گوتیشی: "گفتوگۆ لەژێرەوە بەردەوامە، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامە، بەهێزترین ئەگەر ئەوەیە ئێمە دابەشبوونی ناوچەییمان هەیە، تەدەخولاتی دەرەکی هەیە، ئەوەی زەروورە دەبێت هێزە سەرەکییەکان یەکانگیر بن، ئەگەریش هێزێک یان دوو هێز لە دەرەوەی ڕێککەوتنی نیشتمانی بێت، گرفت نابێت، بۆیە دۆخی کوردستان بەو ئاراستەیەدا دەڕوات".






باسنیوز
Top